هەمەڕەنگ

١٢٠ ملیۆن کرێکاری کەرتی گەشتیاری مەترسی لە دەستدانی کارەکانیان هەیە

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی ١٢٠ ملیۆن کرێکاری کەرتی گەشتیاری لە جیهاندا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی لەدەستدانی کارەکانیان هەیە . ئەنتۆنیۆ گۆتریش سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا رایدەگەیەنێت ١٢٠ ملیۆن کرێکاری کەرتی گەشتیاری بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی لەدەستدانی کارەکانیان هەیە . ئاماژەبەوەش دەکات، لە هەر ١٠ کەسێکی جیهاندا یەکێك لە کەرتی گەشتیاریدا کاردەکات بەوەش ژیانی ملیۆنان کەسی دابینکردووە . گۆتێریش، باسلەوەدەکات ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێکی زۆری بەکەرتی گەشتیاری گەیاندووە تەنها لە پێنج مانگی یەکەمی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە زیانی زیاتر لە ٣٢٠ ملیار دۆلار بەو کەرتە گەیشتووە . سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەوەشیخستۆتەڕووئەو ١٢٠ ملیۆن کرێکارەی مەترسی لەدەستدانی کارەکانیان هەیە بەشێکی زۆریان لە ڕەگەزی مێن .