تەندروستی

چین هۆشداری دەدات لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ

لە کاتێکدا پسپۆڕانی تەندروستی سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ڕوبەروبونەوەی شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وەرزی پایزدا ڕاپۆرتە پزیشکییەکان لە چین هۆشداری دەدەن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ لە کازاغستان . بەپێی ڕاپۆرتێك کە لە پێگەی "Genius Boy Report"ی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە ئاماژەبەوەدەکات کە ڕاپۆرتە پزیشکیەکانی وڵاتی چین هۆشداری دەدەن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێك کە دەبێتە هۆی هەوکردنی سییەکان کە نەخۆشییکی مەترسیدارە تا ئێستا چەندین حاڵە لە کازاغستان تۆمارکراوە . ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە ڕاپۆرتە پزیشکییەکانی چین دەریدەخەن کە ماوەی زیاتر لە مانگێکە ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتی کازاغستان بڵاوبۆتەوەو ڤایرۆسێكی مەترسیدارە ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانیانی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتربێت .
تا ئێستا بەرپرسانی کازاغستان هیچ لێدوانێکیان لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە تەواوی وڵاتەکە نەداوە تەنها ئاماژەیان بەوەکردووە لە ماوەی دووهەفتەی ڕابردودا ٢ هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە .