تەندروستی

چوار سوودی کەلەرمی سوور کە هەرگیز نەتبیستووە

کەلەرمی سەوز و سوور دوو جۆری جیاوازی کەلەرمن کە هەمان تامیان هەیە بەڵام کەلەرمی سوور کەمێک تیژترە و چەندین سوودی تەندروستی هەیە

کەلەرمی سوور کە لە هەمان کاتدا بە کەلەرمی مۆریش ناسراوە، ڕەنگەکەی بەهۆی ڕێژەی بەرزی ترشێتییە لە خاکەکەدا کە وا دەکات ڕەنگی گەڵاکانی سوور بێت

پێگەی "هێلس پلەس" لە ڤیدیۆ گرافیکێکی تایبەتدا چوار سوودی گرنگی کەلەرمی سووری خستۆتە ڕوو کە ئەمانەن:

1.ڕێگری لە هەوکردنی جەستە دەکات

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی جۆرە جیاوازەکانی کەلەرمی سوور هەوکردنی جەستە بە ڕێژەی ٪22-40 دادەبەزێنێت

 

2.یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات

کەلەرمی سوور چەندین ماددەی خۆراکی تێدایە کە بەسوودە بۆ بەهێزبوونی ئێسکەکان، ئەمە لەگەڵ بوونی ڤیتامین سی و کەی و ڕێژەیەک لە کالیسیۆم، ماگنیسیۆم و زینک

 

3.ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

کەلەرمی سوور ماددەکانی (سەلفۆرفەین،ئەنتۆسیانین)ی تێدایە کە سیفەتی دژە شێرپەنجەیان تێدایە

 

4.تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەپارێزێت

کەلەرم لە هەمان کاتدا سەرچاوەیەکی باشی فایبەرە، کە ڕیخۆڵەکان بە تەندروستی دەهێڵێتەوە و کرداری هەرس ئاسانتر دەکات