تەندروستی

توێکڵی لیمۆ بۆ چارەسەری چەند کێشەیەکی تەندروستی

لیمۆ لەگەڵ ئەوەی خۆی میوەیەکی بەسوودە بەهۆی بوونی ڤیتامین سی، پۆتاسیۆم و فۆلیەیت تێیدا، دەتوانرێت سوود لە توێکڵەکەشی وەربگیرێت بە مەبەستی چارەسەری چەندین نەخۆشی

پێگەی "هێڵس پلەس" لە بابەتێکدا بەشێک لەو چارەسەرە تەندروستیانەی بڵاوکردۆتەوە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی بەکارهێنانی توێکڵی لیمۆوە ئەنجام بدرێت

 

1.بۆ لابردنی چینە زەردبووەکەی سەر ددانەکان

ڕۆژانە لە دوای ددان شتن پارچەیەک توێکڵی بە ددانەکانت دا بهێنە یارمەتیدەر دەبێت بۆ سپیکردنەوە و پاککردنەوەی لە پەڵە زەردەکان بەڵام دەبێت بیرت بێت کە دواتر بە ئاو دەم و ددانەکانت پاک بکەیتەوە

 

2.توێکڵی لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ تەندروست هێشتنەوەی جومگەکان

ڕێژەیەکی باش کالیسیۆم و ڤیتامین سی تێدایە کە یارمەتی بەهێزبوونی دەمارەکانی جومگە دەدات، دەتوانیت توێکڵی لیمۆکە تێکەڵی خواردنەکان بکەیت یان وەک ئازارشکێنێک بیخەیتە سەر جومگەکان

 

بە جۆرێک: دوو پارچە توێکڵی لیمۆ لە نێو قتویەکدا دابنێ و کەمێک زەیتی زەیتونی تێبکە، بۆ ماوەی دوو هەفتە لە شوێنێکی تاریک دا دایبنێ دواتر توێکڵی لیمۆکە لەسەر جومگەکە دابنێ بۆ ماوەی یەک سەعات بەم جۆرە ڕزگارت دەبێت لە ئازاری جومگەکان