هەمەڕەنگ

بەرهەمهێنانی گەورەترین تەماتە لە بەریتانیا

دۆگڵس سمیسی تەمەن 42 ساڵ، دوو مانگ بەسەر دەبات بە بەرهەمهێنانی تەماتەیەکی گەورەوە کە کێشی 3.1 کیلۆگرامە

ماڵپەڕی "فۆکس نیوز" لە بابەتێکدا باسی لە شکاندنی ڕیکۆردێکی نوێ کردووە ئەویش بەرهەمهێنانی گەورەترین تەماتەیە لەلایەن پیاوێکی بەریتانییەوە

بەمەش توانی ڕیکۆردی پێشووی گەورەترین تەماتەی بەریتانیا کە 2.9 کیلۆگرام بوو لە لایەن "پیتەر گلازبرووک"ەوە بەرهەم هێنرابوو تێپەڕێنێت

دۆگڵس تەماتەکەی لە تۆوی جۆرێکی تایبەتی تەماتە بەرهەمهێناوە کە پێی دەوترێت "بیگ زاک" و توانیویەتی لە ماوەی دوو مانگ دا بەرهەمی بهێنێت