هەمەڕەنگ

کوڕێکی ١٧ ساڵ زەریاکان لە پاشەڕۆ پاکدەکاتەوە


بەھۆی زۆر فڕێدانی پاشەڕۆی کارگەکان بۆناو زەریاو سەرچاوە ئاوییەکان و بەکارھێنانیان وەکو زبڵدانێک، بووەتە ھۆی مەترسیی گەورە لەسەر ژینگەی ئاویی، کە جگە لە ژیانی مرۆڤ ساڵانە مەترسی بۆ سەر ملیۆنان زیندەوەری ئاوی درووستدەکات، ھەر لەبەر ئەم ھۆیە "بۆیان سڵات"ی بەڕەگەز ھۆڵەندی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بیرۆکەیەکی بۆھات بۆ پاککردنەوەی زەریاکان، ئەو بیرۆکەیەش درووستکردنی تەکنەلۆجیایەک بوو کە بتوانێت پاشەڕۆ پلاستیکییەکان بگرێتە خۆی و کۆیانبکاتەوەو ڕێگربێت لە پەرش و بڵاوبوونەوەیان بەناوی زەریاکان. 
ئەو ئێستا تەمەنی ٢٢ ساڵەو دامەزرێنەری ڕێکخراویکیشە بەناوی "ڕێکخراوی پاککردنەوەی زەریاکان"، بیرۆکەی درووستکردنی تەکنەلۆجیاکەشی سەرکەوتووبوو و لە ئێستادا دەتوانێت ٧,٢٥٠,٠٠٠ تۆن پاشەڕۆ لە زەریاکان گلبداتەوە.


3 هەفتە پێشتر - Apr 30 2017 1:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1