هەمەڕەنگ

کۆشکی شاھانەی بەریتانیا کارێکی سەیر ڕادەگەیەنێت


شاژنی بەریتانیا(ئیلیزابێس) لای بەریتانیەکان خۆشەویستی و ڕێزێکی زۆری ھەیە،بەڵام بە ڕاگەیاندنی کارێکی تایبەتی کۆشکی شاھانەی بەریتانیا لەلایەن ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانیەوە پێدەچێت کاریگەری لەسەر پێگەکەی شاژن لای خەڵکی بەریتانیا دروست بکات.

کارە نوێیەکەش "نەرمکردنی پێڵاوی شاژنە" ،لە ئێستاشدا داوا لە کەسێک دەکرێت ئەم کارە ئەنجامبدات ،بەپێی پڕۆتۆکۆڵێک شاژن کەسێک لەناو کۆشکدا دادەمەزرێنێت ھەرکات شاژن پێڵاوی تازەی کڕی ئەو کەسەی وەردەگیرێت بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر پێویستە لە کۆشکدا پێوەی بڕوات، بۆ نەرمکردنی چەرمەکەی و توشنەبوونی قاچی شاژن بە ئازار و بڵق.

ئەو پێڵاوانەی شاژن لەپێیان دەکات  نرخەکەی دەگاتە ھەزار جونەی ئیستەرلینی ژمارەی پێڵاوەکانیشی ٤ ی بەریتانیایە کە دەکاتە ٣٧، ئەوکەسانەی ژمارە ٤ لە بەریتانیا لپێدەکەن پێدەچێت ھەواڵێکی دڵخۆشکەربێت بۆیان چونکە چانسی ئەوەی دەبێت بچنە کۆشکی شاھانەی بەریتانیاوە.



3 مانگ پێشتر - May 1 2017 4:48PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12