تەندروستی

سێ لە زیانەکانی زۆر خواردنەوەی چا

چا یەکێکە لە خواردنەوە هەرە باوەکان لە جیهاندا و جۆرە جیاوازەکانی چا چەندین سوودی تەندروستی هەیە، بەڵام وەک هەر خواردنەوەیەکیتر ڕەنگە زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی "چا" دا کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی جەستە دابنێت

 

پێگەی "هێڵس پلەس" لە بابەتێکدا باس لە سێ کێشەی تەندروستی دەکات کە بەهۆی زۆر خواردنەوەی چا توشی دەبین کە ئەمانەن:

1.کەمکردنەوەی توانای جەستە بۆ هەڵمژینی ئاسن

توێژەران ڕایانگەیاندووە کە ماددەی "تانین" لە چا دا ڕێگری لە هەڵمژینی کانزای خۆراکی ئاسن دەکات کە لە ڕێگەی خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ئاسن بۆ جەستە دەگوازرێتەوە

 

2.هەستی ماندوێتی و قەلەقی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات

گەڵای چا ڕێژەیەک کافاینی تێدایە، زۆر وەرگرتنی کافاین لە ڕێگەی چا یان هەر خواردنەوەیەکیتر هەستی ماندوێتی، قەلەقی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات

 

3.دڵەکزێ

بوونی کافاین لە چا دا دەبێتە هۆی توشبوون بە دڵەکزێ، ڕێژەی دروستبوونی ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات