هەمەڕەنگ

لە ماوەی ٦ سەعات دا ١٦ ملیار دۆلاری لەدەستدا

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا لەماوی یەك ڕۆژدا ١٦ ملیار دۆلار زیان بە داهاتەکەی دەگات و ئەوەش بە خراپترین کورتهێنانی داهاتی ڕۆژانە دادەنرێت . بە پێی هەواڵێکی پێگەی " بلومبێرگ " بەهۆی دابەزینی پشکەکانی تێسلا بە بڕی ٢١٪ لە بازاڕدا زیانی ١٦ ملیار دۆلار بەر داهاتی ئیلۆن ماسك سەرۆکی جیبەجێکاری کۆمپانیاکە کەوتووە . لەماوەی ڕابردودا بەهۆی زیادبونی ڕێژەی پشکەکانی تێسلا داهاتی ئیلۆن ماسك ٨٤ ملیار دۆلاری تێپەراند و بە پێی ڕیزبەندییەکی گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی چووە ڕیزبەندی چوارەمی دەوڵەمەندەکانی جیهان .