هەمەڕەنگ

ئەڵماسێکی سپی دەگمەن دەخرێتە مەزادەوە

پارچەیەک ئەڵماسی سپی شێوە هێلکەیی کە 102-کاراتە ڕۆژی 5ی ئۆکتۆبەر لەلایەن کۆمپانیای مەزادی "سۆتبی" لە هۆنگ کۆنگ دەخرێتە مەزادەوە

خانەی مەزادەکە هیچ نرخێکی ڕەسمی لەسەر ئەڵماسە شێوە هێلکەییەکە دیارینەکردووە، بەڕێوەبەری لقی نیۆرکی کۆمپانیای سۆتبی" کویگ برونی" ڕایگەیاندووە "خانەکە دەیەوێت بازاڕ نرخی ئەڵماسەکە دیاری بکات" .

هەروەها دەڵێت " لە مێژوودا ئەڵماسی بەم ئەندازەیە و لەم قەبارەیە بە نرخی 11-33 میلیۆن دۆلار فرۆشراوە".

تەنها حەوت ئەڵماسی سپی زیاتر لە 100-کارات و بە هەمان کوالیتی لە مەزاددا دانراوە کە پێنجیان لەلایەن کۆمپانیای "سۆتبی"یەوە بووە

لە مانگی نۆڤەمبەری 2017دا گەورەترین ئەڵماس کە لە مەزاددا بینرا کە زیاتر لە 163.41 کارات بوو، لە جنێف بە زیاتر لە 33.8 میلیۆن دۆلار فرۆشرا، کە ڕێکۆردی جیهانی شکاند