تەکنەلۆژیا

لە ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا فڕۆشتنی ئایفۆن کەمبۆتەوە


کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاندووە کە فڕۆشتنی بەرھەمی مۆبایلی ئایفۆن کەمبۆتەوە. 
ئەو کۆمپانیایە ئاشکراشی کردووە کە کەمبوونەوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە بەرھەمەکانی مۆبایلی زیرەکی "ئایفۆن"دا تۆمار کراوە، بەشێوەیەک کە لە سێ مانگی سەرتای ئەمساڵدا , کۆمپانیای ئەپڵ پەنجا ملیۆن و حەفتا و شەش ھەزار مۆبایلی ئایفۆنی فڕۆشتووە, لە کاتێکدا لە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا, پەنجا و یەک ملیۆن و نۆزدە ھەزار مۆبایلی ئایفۆن فڕۆشراوە. 
بەوھۆیەشەوە پشکەکانی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی لە سەدا دوو پۆینت یەک ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە. 
لای خۆشیەوە, "تیم کوک" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "ئەپڵ"ی ئەمریکی ھۆکاری کەمبوونەوەی فڕۆشتنی ئایفۆنی بۆ ئەو ھەواڵانە گەڕاندەوە کە لە لایەن ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاودەکرێنەوە. وتیشی ئەو ھەواڵانەی پێش ڕاگەیاندنی ئایفۆنە نوێیەکان دزەیان پێدەکرێت و بڵاو دەکرێنەوە ھۆکارن بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو مۆبایلە زیرەکە. 



3 مانگ پێشتر - May 3 2017 2:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1