هەمەڕەنگ

زیاتر لە ٣ ملیار کەس کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەیان دەبێت

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تا ساڵی ٢٠٥٠ زیاتر لە ٣ ملیار کەس کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەیان دەبێت . بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان کە لە ڕۆژنامەی " دەیلی مەیل "ی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات لە ماوەی ٣٠ ساڵی داهاتودا ڕێژەی ئەو کەسانەی لەو ناوچانەدان کە بڕی پێویستی ئاویخواردنەوەیان نییە بە ڕێژەی لە ٦٠٪ زیاد دەکات . ڕاپۆرتەکە باسی لەوەکردووە لە ئێستادا نزیکەی ٢ ملیار کەس کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەیان هەیە چاوەڕوان دەکرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ ئەو ڕێژە بۆ زیاتر لە ٣ ملیار کەس زیادبکات . بە پێی ڕاپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتی لە ٣٠ ساڵی داهاتودا دابەزینی داهاتی ناوخۆی بەشێك لە وڵاتان بەهۆی کێشەی ئاوەوە بۆ ڕێژەی لە ٦٪ زیاددەکات . پسپۆڕانیش پێیانوایە کێشەی ئاو یەکێکە لە کێشە سەرکەییەکانی جیهان و مەترسییەکانی لەزیادبوندایە لە ئایندەدا کێشەی گەورە لەنێو گۆڕەپانی سیاسی جیهاندا دروستدەکات . بە پێی راپۆرتێکی لیژنەی تایبەت بە گۆرانی کەش و هەواوی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەهۆی بەرزبونەوەئ پلەی گەرما شاخە سەهۆڵینەکان دەستیان بە توانەوەکردووە دووبارەبونەوەی بەردەوامی زریانەکان هۆکارێک دەبێت بۆ بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بە بەرزی ٣ پێ لە چەند ساڵی داهاتودا . راپۆرتەکە باسیلەوەشکردووە لە ئێستادا بەهۆی زریانەکانەوە ١،٢ ملیار کەس ژیانیان لە مەترسیدایە پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ ئەوژمارەیە بۆ ١،٦ ملیار کەس زیاد بکات و وڵاتانی ڤێتنام و بەنگلادیش لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین مەترسی زریانەکانیان لەسەرە .