هەمەڕەنگ

بوونی ژیان لەسەر هەسارەی ڤینۆس دەدۆزرێتەوە

زانایان رایدەگەیەنن توانیویانە گازی فۆسفین لەسەر هەسارەی ڤینۆس بدۆزنەوە کە ئەوەش بەڵگەی بوونی ژیانە لەسەر هەسارەکە . گۆڤاری " نەیچە ئاسترۆنۆمی " لە ڕاپۆرتێکی زانستیدا بڵاویکردۆتەوە تیمێك لە زانایانی زانکۆی کاردیفی بەریتانی توانیویانە گازی فۆسفین لەبەرگە هەوای هەسارەی ڤینۆس دا بدۆزنەوە . زانایانی زانکۆکە ئاماژەیان بەوەکردووە گازەکە لەلایەن زیندەوەرانی بچوکی بەچاونەبینراو لە هەوادا بەرهەمدەهێنرێت ئەوەش بەڵگەیەکی گرنگی بوونی ژیانە لەسەر هەسارەی ڤینۆس . هەسارەی ڤینۆس بە نزیکترین هەسارە لە گۆی زەویەوە دادەنریت و لە شێوەدا لە زەوی دەچێت بەڵام قەبارەی گەورەترە یەکێکە لە گەرمترین هەسارەکان پلەی گەرمی لەسەر ئەو هەسارەیە دەگاتە ٤٧١ پلەی سەدی .