تەندروستی

توێژینەوەیەک: هەندێک لە منداڵان بە خوێندنی ئۆنلاین قەلەقی و دڵەڕاوکێی خوێندنگەیان کەمتر دەبێت

توێژینەوەەکی نوێ دەریخستووە کە خوێندن لە دەرەوەی خوێندگە و بە شێوەی ئۆنلاین سوودی تەندروستی هەیە بۆ منداڵان و گەنجانی خوێندکار و کەمتر توشی ئەو قەلەقییە دەبن کە لە خوێندندا توشی دەبن

ماڵپەڕی "هێڵس لاین" لە بابەتێکدا ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی خستۆتە ڕوو کە لەلایەن هەندێک لە لێکۆڵەرانی هەرێمی " South West England " کراوە لەسەر هەزار خوێندکار ئەنجام دراوە

دەرکەوتووە کە بەشێکی زۆری خوێندکاران بە خوێندنی ئۆنلاین کەمتر هەست بە قەلەقی دڵاڕاوکێ دەکەن وەک لەوەی وانەکانیان لە هۆڵەکانی خوێندندا بخوێنن

شایەنی باسە توێژینەوەکە دەریخستووە کە ڕێژەی ٪54ی ئەو خوێندکارانەی تەمەنیان لەنێوان 13-14 ساڵیدایە لە پێش پەتای کۆرۆناو پەیڕەوکردنی خوێندنی ئۆنلاین کێشەی قەلەقییان هەبووە لە بارەی خوێندن و وانەکانیانەوە

بەڵام لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و پەیڕەوکردنی خوێندنی ئۆنلاین لە بەشێکی زۆری وڵاتان بە ئامانجی ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی پەتاکە، دەرکەوتووە کە بە ڕێژەی ٪10 ئەم جۆرە لە قەلەقی و فشاری دەرونی لەنێو خوێندکاراندا کەمبۆتەوە