هەمەڕەنگ

سێیەکی دانیشتووانی زەوی فەیبسوک بەکاردەھێنن


داھاتی فەیسبوک سێ ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت.
کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاندووە کە ژمارەی بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بۆ یەک ملیار و نەوەد و چوار ملیۆن کەس بە شێوەیەکی مانگانە بەرزبۆتەوە. لە نێو ئەو ژمارەیەشدا یەک ملیار و سێ سەد ملیۆن کەسیان بەشێوەیەکی ڕۆژانە بەکاریدەھێنن. 
ئەو کۆمپانیایە ڕاشیگەیاندووە کە لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا, داھاتی کۆمپانیاکە سێ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و ئەوەش بە تێکڕای لە سەدا حەفتا و شەش بەرزبۆتەوە. 
لە ئێستاشدا سێیەکی دانیشتووانی سەرتاسەری جیھان بەشێوەی مانگانە فەیسبوک بەکاردەھێنن و زۆربەی بەکارھێنەرە نوێکانیش لە دەرەوەی ئەوروپا و ئەمریکای باکورەوەن. 







7 مانگ پێشتر - May 7 2017 6:29PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123