تەندروستی

کەسانی قەڵەو ئەگەری توشبوون ومردنیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی تەندروستی گشتی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەریان زیاترە بەراورد بە کەسانی تر .

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی گشتی تەندروستی بەریتانیا ڕایگەیاندووە ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە بە قورسی دوچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و بەشێکی زۆریان ئەگەری مردنیان هەیە .

ئەوەشخراوەتەڕوو ئەو کەسانەی ڕێژەی قەڵەویان BMI ( پێوانەی دیاریکردنی کێشی زیادەی لەش کە بە دابەشکردنی کێش بەسەر باڵا توان دوو دەردەهێنرێت) لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٥ بە ڕێژەی لە ٤٠٪ ئەگەری مردنیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە بەڵام ئەو کەسانەی ڕیژەی قەڵەویەکەیان بە پێی دیارکردنی BMI ٤٠ یان زیاتر بێت بە ڕێژەی لە ٩٠٪ ئەگەری توشبوونی قورس و مردنیان بە ڤایرۆسەکە هەیە .

دەستەی تەندروستی گشتی بەریتانیا ئەوەشی ئاشکراکردووە لە ٦٣٪ی پێگەیشتوانی بەریتانیا دوچاری کێشی زیادە و قەڵەوی بوون .