تەندروستی

پێنج ڕێگا بۆ دووبارە بەهێزکردنەوەی قژ

ڕۆژانە ڕوتانەوەی چەند تاڵێکی کەم لە قژ ئاساییە بۆ هەندێک کەس، بەتایبەت گەر کەسێک کە کێشی دابەزاندبێت، منداڵی بووبێت، قەلەقیەکی ڕۆژانەی هەبێت یان هەر کێشەیەکیتری تەندروستی هەبێت

هەرچەندە چەند هۆکارێک زۆرکات وا دەکات ڕوتانەوەی قژەکە زۆربێت و ببێتە هۆی تەنک بوون تا ئاستی کەچەڵ بوونی سەر

ماڵپەڕی "برایت ساید" بە گرنگییەوە باسی لەم کێشە تەندروستییە کردووە و چەند ڕێگایەکی ئاسانی خستۆتە ڕوو کە دەتوانیت بە گرتنەبەری خۆت لە کەچەڵ بوون و ڕوتانەوەی قژ ڕزگار بکەیت، ئەوانیش:

 

1.ئەو خواردنانە بخۆ کە یارمەتی گەشەی قژ ئەدات وەک: هێلکە، سپێناخ، ماسی سەلەمون، ئەڤۆکادۆ

2.ماسکی سروشتی بۆ قژت بکە بە بەکارهێنانی ڕۆنی ڕۆزمێری، جێڵی ئالۆ ڤێرا

3.هەرچەندە بۆنی ناخۆش بێت بەڵام ماسکی پیاز یەکێکە لە باشترین ڕێگاکانی بەهێزبوونەوەی قژ و پێویستە لانی کەم هەفتەی جارێک بەکاربهێنرێت

4.پشکنینی ڕێژەی ڤیتامین دی بکە، کەمی ڤیتامین دی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕوتانەوەی قژ بۆیە باشترە لەژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ کەپسولی ڤیتامین دی وەربگریت

5.خۆت بەدوور بگرە لە شانەکردنی قژ بە تەڕی