هەمەڕەنگ

شاری "بۆرمیدا"ی ئیتاڵیا بڕی ٢ ھەزار یۆرۆ دەداتە ھەر کەسێک کە تێیدا بژی


شارێکی ئیتاڵیا, پارە دەداتە ئەو کەسەی کە دێتە شارەکەوە و تێیدا دەژی.
سەرۆکی شارەوانی شاری "بورمیدا"ی شاخاویی لە ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە کە ژمارەی دانیشتووانی شارەکە بۆ سێ سەد و نەوەد و چوار کەس کەمبۆتەوە, بۆیە بڕی دوو ھەزار یۆرۆ دەدەنە ھەر کەسێک کە بێتە شارەکەوە تێیدا بژی. 
بەپێی ئەو ھەواڵانەشی سەرچاوە ھەواڵییەکان بڵاویانکردۆتەوە, ئەو ھەنگاوە لە پێناو زیاتر کەمنەبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە دێت. 
شاری"بورمیدا" دەکەوێتە ھەرێمی "لیگوریا" لە باکوری خۆرئاوای ئیتاڵیا و چوار سەد و بیست مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و زۆربەی گەنجان و دانیشتووانەکەی ماڵ و حاڵیان بەجێھێشتووە و بۆ دەستکەوتنی کار ڕوویان لە شارە گەورەکانی دیکەی ئیتاڵیا کردووە. 
شارەوانی ئەو شارەش ڕایگەیاندووە کە ئەو بڕە پارەیە دەدرێتە ھەر کەسێک کە بگوێزێتەوە بۆ ئەو شارە شاخاوییە یاخود شوێنێکی نیشتەجێ بوون بەکرێ بگرێت.
پێشتریش لێپرسراوانی شارۆچکەی "بورمیدا" و چەند شارۆچکەیەکی دیکەی ئیتاڵیا لە پێناو کەمنەبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانەکانیان ئەو ھەنگاوەیان ناوە و, لەو ڕێیەوە ھانی ئیتاڵییەکان و تەنانەت کەسانی بیانی دیکەیان داوە کە بۆ ژیان کردن بگوێزنەوە بۆ ئەو شارۆچکانە. 



7 مانگ پێشتر - May 9 2017 2:30PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123