تەندروستی

توێژینەوەیەک کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ژنانی دووگیان دەردەخات

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات ئەو ژنانەی دووگیانن و توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن زوتر منداڵەکانیان لەدایك دەبێت . بە پێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە لە پێگەی سی بی ئێس بڵاوکراوەتەوە ئاماژەبەوەدەکات ڤایرۆسی کۆرۆنا چەندین کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنانی دووگیان دروستدەکات . توێژینەوەکە لەسەر ژمارەیەك ژنی دووگیان ئەنجامدراوە کە لە ١ی ئادار تا مانگی ئابی ئەمساڵ سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە دەرکەوتووە کە ژنانی دووگیان بەقورسی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێدەرکەوتووە بەشێکی زۆریان توشی هەناسە توندی بوون خراونەتە ژێر چاودێری وردەوە . توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە کە دیارترین کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ژنانی دوگیان زوو لەدایک بوونی منداڵەکانیان بووە نەگەیشتونەتە کاتی دیاریکراوی خۆیان بۆیە بەشێك لەو ژنانە منداڵەکانیان لەدەستداوە . پسپۆرانی تەندروستی ئاماژەبەوەدەکەن ژنانی دووگیان ئەگەری توشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژنانی ئاسایی زیاترە بە قورسی نیشانەکانی توشبونیان بە ڤایرۆسەکە لێدەردەکەوێت .