تەنها چرچبوونی پێست، سپی بوونی تاڵە قژەکان پیربوون و تەمەنی کەسەکان دەرناخات، بەڵکو چەندین نیشانەیتر هەیە کە هەڵکشانی تەمەن و تەمەنی ڕاستەقینەی خانمان دەردەخات
ماڵپەڕی "برایت ساید" لیستێک لە نیشانەکانی پیربوونی بڵاوکردۆتەوە کە بەهۆیەوە دەتوانیت تەمەنی ڕاستەقینەی خانمان بزانیت هەرچەندە بە شۆخ و شەنگیش مابێتنەوە
ئەوانیش:
1.تەختبوونی ناوچەوان
2.لێوەکان قەبارەی ڕاستەقینەی خۆیان لەدەست دەدەن و گەشی و درەوشاوەیی پێشتریان نامێنێت
3.بازنە ڕەشەکانی ژێر چاو دروست دەبێت و پێست چرچ دەبێت
4.گەورەبوون و درێژبوونی گوێچکەکان
5.برۆکان دادەبەزن و ڕوخسار کەمتر کراوە دەردەکەوێت
6.لێواری لێوەکان و چاوەکان دەکەوێت