تەندروستی

نھێنی دابەزانی کێشی لەشی ئەم خانمە بزانە


جێنیفەر خانمێکی تەمەن 44  ساڵە کە لەماوەی 5 مانگدا توانی  35  کیلۆگرام لە کێشی لەشی دابەزێنێت،لە کەسێکی قەڵەوی نەخۆشەوە بگۆڕێت بۆ کەسێکی لەش ساخ و تەندروست.

جێنیفەر نھێنی ئەم سەرکەوتنەوەی لە دابەزانی کێشی لەشی بۆ ئەو گیراوەیە گەڕاندەوە کە لە بەیانیاندا دەیخواردەوە،کە لە کۆمەڵێک میوە و سەوزەی ڕەنگ سەوز پێکھاتبوو(سێوی سەوز،کێوی،ئەڤۆگادۆ،ترێ،گەڵای سپیناخی تێکەڵ دەکرد ھەمووی پێکەوە دەکرد بە گیراوەیەک و لە بەیانیاندا پێش یاخود دوای نان خواردن دەیخواردن).

سەرەڕای ئەو گیراوەیەش ڕۆژانە کەوچکێک لە ڕۆنی عەلی بابا و پارچەیەک لە شۆفانی لە بەیانیاندا دەخوارد و لە ئێوارانیشدا شۆربا و سەوزەی دەخوارد لە ئێوارانیشدا گرنگی بەو خۆراکانە دەدا  کە کەمێک لە پڕۆتین و کاربۆھێدراتیان تێدابووە.

ئەگەر لە نێوان ژەمەکانی خواردندا ھەستی بە برسێتی کردبێت نیوسێوی خواردوە،لەگەڵ ڕۆنی
عەلی بابادا  لە ئێواراندا ھەرجۆرێک لە شۆربای  خواردبێت  بەو شێوەیە دروستی کردوون کە چەوری کەمبووبێت.  

جێنیفەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات وازھێنان لە خواردن و برسێتی زۆریش ھۆکارنیە بۆ سەرکەوتنی مرۆڤ لە دابەزانی کێشی لەشیدا چونکە وا لەکەسەکە دەکات بگەڕێتەوە بۆ کاتی پێش کێش دابەزینەکەی و خواردنی زیاتر بخوات بۆیە پێویستە پەیڕەوی خۆراکی تەندروست بکرێت لە دابەزانی کێشی لەشدا نەک وازھێنان و دورکەوتنەوە لە نان خواردن.





7 مانگ پێشتر - May 10 2017 2:18PM
Print Friendly and PDF
زیاتر