تەندروستی

بەشێک لە سوودە تەندروستییەکانی پەتاتە

پەتاتە لەگەڵ ئەوەی خواردنێکی بەتامە و بە شێوازی جیاواز لە دروستکردنی چەندین جۆر خواردن دا بەکار دەهێنرێت، لە هەمان کاتدا بەسوودە بۆ تەندروستی جەستە و ڕزگاربوون لە نەخۆشی

 

پێگەی "هێڵس پلەس" 9 سوودی خواردنی پەتاتەی بڵاوکردۆتەوە کە ڕەنگە تا ئێستا نەتزانیبێت، ئەوانیش:

1.ڕێژەیەکی باش ڤیتامین C، B6، کەپەر، ماگنیسیۆمی تێدایە

2.ڕێگری لە توشبوون بە جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ دەکات

3.کۆنترۆڵی ئاستی شەکری خوێن دەکات

4.پەستانی خوێن دادەبەزێنێت

5.ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە کەمدەکاتەوە

6.سەرچاوەیەکی باشی پرۆتینە

7.باشترین خۆراکە بۆ زیادکردنی وزە

8.یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەوکردن

9.تەندروستی مێشک باشتر دەکات