تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای تیسلا داھاتووی گواستنەوە بە تەواوەتی دەگۆڕێت


لە میانەی کۆنفرانسی TED بەرێوەبەر و خاوەنی کۆمپانیای تێسلا نوێترین زانیاری لەسەر ئایندەی گواستنەوە بڵاوکردەوە کە ھۆکار دەبێت لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکان
ئیلیون لە کۆنفرانسەکەدا نوێترین پرۆژەی کۆمپانیاکەی کە بریتیە لە دروستکردنی تونێلێکی ژێر زەمینی کە لە لایەن سپەیس ئێکس و ئەندازیار ستیڤ داڤیسەوە سەرپەرشتی دەکرێت بەشێوەیی ڤیژوەڵی و گرافیکەوە خستە روو ئەم پرۆژەیە وا بریارە لە شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بکەوێتە بواری جێ بەجێکردنەوە یەکێک دەبێت لە ھۆکارەکانی گواستنەوەی خێرایی ژێرزەمینی کارەبایی بەجۆرێک ئۆتۆمبیلەکان لەناوچە قەرەباڵغەکان و لەو خاڵانەی خاڵی ھەڵگرتن و چوونە ژێرەوەی ئۆتۆمبیلەکانن ئۆتۆمبیلەکان لەرێگەی سکەی کارەبایییەوە بەخێرایی ١٣٠ میل لە سەعاتێکدا دەگوازرێنەوە بەووتەی ماسک لە ویست وودەوە بۆ لۆس ئەنجلس دەتوانرێت تەنھا بە ٥ دەقە ببڕێت 
لەمیانەی توێتێکیشدا کە ماس لەسەر ئەم داھێنانە نوێیە خستیبویە روو ئاماژەی بە گرنگی پرۆژەکردبوو لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکان رەخنەی ئەوە ئاراستەی ماسک کرابوو کە ئەم پرۆژە خەیاڵیە لەکوێ دەست پێدەکات ئەویش لە وەڵامدا وتبووی لەژێر کورسیەکەی خۆمەوە دەست پێ دەکەم و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو خەونە دەکەین بەراستی ماسک لە کۆنفرانسەکەدا زانیاری زیاتری لەسەر پرۆژەکە خستبووە روو ووتبوونی تونێلەکە پێک دێت لە ٣٠ شەقام و لایەری تایبەت بە ھەڵگرتن و گواستنەوەی ئۆتۆمبیلەکان و تەنھا چاوەڕیی رەزامەندی سەرۆکایەتی شارەوانی شاری لۆس ئەنجلسە بۆ بەجێگەیاندنی پرۆژەکە  وکۆمپانیای تیسلاش سەرجەم تێچووی پرۆژەکە دەگرێتە ئەستۆی خۆی.



3 مانگ پێشتر - May 11 2017 6:51PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1