هەمەڕەنگ

نھێنی لۆمەکردنی راھێنەران بۆ وەرزشکاران ئاشکرا دەکرێت


تیبینمان کردووە زۆرێک لە راھێنەران پێش چوونە ناو گۆرەپانی یارییەوە لۆمە و توڕەیی خۆیان بە ھەندێک لە وەرزشکاران بەتاڵ دەکەنەوە بەڵام نوێترین توێژینەوە دەیسەلمێنێت لۆمەکردنی وەرزشکار پێش ئەنجامدانی یاری گرنگە و ئەنجامی باشی دەبێت.
 
زانایانی بەریتانی بۆ دڵنیابوونەوە لە راستی ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیان لەسەر دیاردەی لۆمەکردن لە لایەن راھێنەرانەوە بۆ وەرزشکاران ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت لۆمەکردنی وەرزشکار پێش وەرزشکردن ھۆکارە بۆ زیادبوونی بەرگەگرتنی وەرزشکار و دەرخستنی زیاترین توانا و ھەروەھا ھۆکار دەبێت بەرگەی زۆرترین ئازار بگرێت.

ریتشارد ستیفنز زانای بوارەکە لە زانکۆی کیلی ئەڵمانی دەڵێت:نھێنی ئەو ئەنجامە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لۆمەکردن خانە دەمارییەکان چالاک دەکات و جەستە زیاتر ھاندەدات و کەسە وەرزشکارەکە کەمتر ھەست بە ماندووبوون دەکات ھەروەھا لۆمەکردنی راھێنەران بۆ وەرزشکار ھۆکارە بۆ زیاترکردنی خێرایی لێدانی دڵ بەتایبەت لە بارە مەترسیدارەکاندا".

ستیفنز و ھاوڕیکانی بۆ پشتراستکردنەوەی دەرئەنجامی توێژینەوەکەیان ھەستان بە توێژینەوە لەسەر چەندن وەرزشکارێکی خۆبەخش بەتایبەت بۆ ئاستی بەرگەگرتنیان بۆ وەرزشی پاسکیلسواری و کران بە دوو گروپەوە گروپی یەکەمیان لۆمەو سەرزەنشتکران و داوایان لێکرا بە توڕەییەوە پاسکیلسواری ئەنجام بدەن و گروپی دووەمیش بەشێوەیەکی ئاسایی بێ ھیچ لۆمە و زەرزەنشتکردنێک لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە گروپی یەکەم بەرێژەی لە ١٠% توانای بەرگەگرتن و ووزەیان زیاترە و ئاستی خۆڕاگریان بەرامبەر بە یارییەکە بەرێژەی لە ٢٠% لە گروپەکەی تر زیاترە و خێرایی لێدانی دڵیان خێراتر بووە بەتایبەت کاتێک مەترسی کەوتۆتە سەر ژیانیان دەرکەوتووە باری تەندروستیان باشتر بووە لەوانی گروپی دووەم.



2 هەفتە پێشتر - May 11 2017 7:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1