تەندروستی

چی ڕوو دەدات گەر بە ماکیاژەوە بخەویت

هیشتنەوەی ماکیاژو پاک نەکردنەوەی ڕوخسار پێش چوونە جێگای نوستن مەترسیدارترە لەوەی کە دەیزانیت، چونکە تەنها خۆی لە پیسبوونی جێگای نوستندا نابینێتەوە بەڵکو ڕەنگە جوانی ڕوخساریشت بشێوێنێت

 

ماڵپەڕی "برایت ساید"  پێنج لە زیانەکانی خەوتن بە ماکیاژەوەی خستۆتە ڕوو کە ئەمانەن:

1.کونیلەکانی دەموچاو دەگرێت و چەوری و بەکتریا لەسەر پێست دەهێڵێتەوە

2.ڕوخسار بریندار دەکات و بەهۆی کەمتر وەرگرتنی ئۆکسجین لەلایەن پێستەوە لە هەمان کاتدا مانەوەی ماددە کیمییایەکان بۆ ماوەیەکی زۆر کە دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵە و زیپکە

3.دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە چاو و هەڵوەرینی برژانگەکان

4.دەبێتە هۆی قڵیشانی لێو

5.پێست تاریک و ڕەش دەکات