تەندروستی

لە هەر ١٦ چەركەیەكدا كەسێك بە كۆرۆنا گیان لەدەست دەدات

بە پێی دواین ئامارەکان ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا یەك ملیۆن کەسی تێپەڕاند . بە پێی دواین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئاژانسی " ڕۆیتەرز " بڵاویکردۆتەوە ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا یەك ملیۆن کەسی تێپەڕاند و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەڕازیل و هیندستانیش لە ڕیزبەندی یەکەمی تۆمارکردنی زۆرترین ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدانن بە ڤایرۆسەکە . ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە بە پێی دواین ئامارەکان لە هەر سەعاتێکدا ٢٢٦ کەس و لەهەر ١٦ چرکەیەکدا کەسێک بە کۆرۆنا گیان لەدەست دەدات . لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ دا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهان لە وڵاتی چین بڵاوبۆوە تا ئێستا ٢١٥ وڵات و ناوچەی جیهانی گرتۆتەوە وڵاتانیش کێبڕکێیانە لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینێك دژی ڤایرۆسەکە تا ئێستا ١١ ڤاکسین گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوەکان.