هەمەڕەنگ

ڤانگا پێشبینی نەخۆشکەوتنی ترەمپی کردووە

خانمە بولگارییە نابیناکە پێشبینیکردبوو کە چل و پێنجهەمین سەرۆکی ئەمریکا توشی ڤایرۆسێکی مەترسیدار دەبێت .
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی " زە سەن"ی بەریتانی ڤانگا کە بە خانمە پێشبینیکەرەکەی بولگاریا ناسراوە پێشبینی کردووە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا چل و پێنجەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توشی ڤایرۆسێکی مەترسیدار دەبێت .
لە چەند ڕۆژی ڕابردودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توشبوونی خۆی و میلانیا ترەمپی هاوسەری بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند . ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ڤانگا پێشبینی کردووە ئەو سەرۆکە هەستی بیستنی لەدەست دەدات و وەرەمێک لە مێشکیدا دروست دەبێت . ڤانگا ژنێکی بولگاری نابینا بووەو پێشبینی بەشێك لە ڕوداوەکانی جیهانی کردووە وەك ڕوداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر و ڕودانی تسونامی لە وڵاتانی باشور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوووە .