تەندروستی

توێژینەوەیەك نیشانە پێشوەختەکانی توشبوون بە کۆرۆنا دیاریدەکات

توێژینەوەیەکی بەریتانی چەند نیشانەیەکی پێشوەختەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریدەکەن توێژەرانی زانکۆی " کینگز " لە شاری لەندەن لەڕێگای کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند نیشانەیەکی پێشوەختەی توشبوون بە ڤایرۆسەکەیان دیارکردووە. توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە بەشی زۆری توشبووەکان لە پێش دەرکەوتنی نیشانە دیاریکراوەکانی توشبوون بە کۆرۆنا توشی سەر ئێشەو هەستکردن بە ماندوێتی بوون . توێژینەوە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە توشبووانی کۆرۆنا دوای نیشانە پێشوەختەکان نیشانە سەرەکییەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکەیان لێدەرکەوتووە وەك تا لێهاتن و کۆکە و نەمانی هەستی تام و بۆنکردن .