تەندروستی

حەوت هۆکار کە وا دەکات هەمیشە هەست بە ماندوێتی بکەیت

زۆر هۆکار هەیە کە وا دەکەن بە درێژایی ڕۆژ ماندوو بیت هەرچەندە خەوێکی باشیشت هەبووبێت، هەرچەندە ڕەنگە حاڵەتێکی تایبەتیش بێت بەڵام خۆپاراستن لە هەندێک خووی ڕۆژانە ڕەنگە لەم جۆرە ماندوێتییە ڕزگارت بکات

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکی تەندروستیدا باس لە 7 هۆکار دەکات کە وا دەکەن هەمیشە هەست بە ماندوێتی بکەیت ئەوانیش:

1.سیستمی خۆراکت ناڕێکە و بەشێوەیەکی ڕێک و دروست خواردن ناخۆیت

2.کەمی جوڵە و چالاکی ڕۆژانە

3.کەمخەوی و تێر خەو نەبوون

4.بوونی هەستیاری بەرامبەر هەندێک خۆراک

5.نەخواردنەوەی ئاوی پێویست

6.بوونی فشار و قەلەقی

7.کەمی ڤیتامینی پێویست بۆ جەستە