تەندروستی

بەشێک لە سوودە تەندروستییەکانی هەرمێ

هەرمێ کە دەوڵەمەندە بە فایبەر یەکێکە لەو میوانەی هەر لە منداڵان تا کەسانی گەورە و بە تەمەن ئارەزووی خواردنی ئەکەن

دکتۆرەکان پێشنیازی ئەم میوەیە دەکەن بۆ تەندروستی منداڵان و ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە بەهۆی دەوڵەمەندی بە کانزا و ڤیتامینەکان

ماڵپەڕی "ڕۆکد بەز" چەند سوودێکی گرنگی هەرمێی ئاشکراکردووە کە وا دەکات هەمووان گرنگی بە خواردنی ئەم میوەیە بدەین، ئەوانیش:

 

1.ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک دەکات

2.چارەسەرێکی باشە بۆ ڕزگاربوون لە شەکرەی جۆری دوو

3.ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

4.تەندروستی دەمارەکان دەپارێزێت

5.هەرمێ دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و لە بەرزی فشاری خوێن دەتپارێزێت

6.کەمترین ئەگەری توشبوون بە هەستیاری هەیە و خواردنێکی باشە بۆ منداڵان