گەنجێک وێنە و ڤیدیۆی خۆی تۆمار دەکات کە زمانی بە ڕێژەیەکی زۆر ئاوساوە ئەوەش بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە لە کاتی خواردنی هەمبەرگردا
ماڵپەڕی "لاد بیبڵ" وێنەو ڤیدیۆی گەنجێکی بڵاوکردۆتەوە کە توشی ڕوداوێکی دەگمەن بووە و هەنگ بە زمانییەوە داوە و بەجۆرێک ئاوساوە کە کاریگەری لەسەر تەندروستی دانەوە
کۆبێ فریمان، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵە و لە ویلایەتی ئوتا دەژی، ڤیدیۆ و وێنەی زمانی خۆی تۆمار کردووە کە بە ڕێژەیەکی زۆر ئاوساوە و بەهۆیەوە ئازار دەکێشێت ئەمەش بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە لە کاتی خواردنی هەمبەرگردا
وێنە و ڤیدیۆکانی ئەم گەنجە بە خێرایی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆوە میلیۆنان بینەری هەبوو و هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست