هەمەڕەنگ

سەیرترین گرەو لە جیهاندا


پارێزەر "ئەندرێ فرانسۆیس - Andre-Francois" لە ساڵی ١٩٦٥دا لەتەمەنی ٤٧ ساڵی، لەگەڵ پیرێژنێکی ٩٠ ساڵەدا بەناوی "جەین کالمێنت - Jeanne Calment"، گرەوێک دەکات، کە وا لێی چاوەڕوان دەکات بەم نزیکانە بمرێت.
گرەوەکەش بەم شێوەیەیە: " ئەگەر ھەموو مانگێک ئەندرێی پارێزەر ٥٠٠$ بدات بە ژنە، ئەوا پاش مردنی بۆی ھەیە دەست بەسەر ماڵ و موڵکەکەیدا بگرێت".
ڕۆژ دێت و ڕۆژ دەڕوات لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەنی ژنە، تەمەنی پارێزەرە گەنجەکەش ھەڵدەکشێت، ھەردووکیان ٣٠ ساڵ لەسەر ئەم ڕێککەوتنە دەڕۆن، پارێزەرەکەش ١٨٠،٠٠٠$ لەم گرەوەدا دادەنێت، کە دەکاتە ٣ ئەوەندەی نرخی خانووی پیرێژنەکە.
بەڵام تامی بردنەوە لەم یارییە پیرێژنە دەگەیەنێتە "١٢١" ساڵ! لە کاتێکا بێھیوایی لە بردنەوە وا لە پارێزەر دەکات، لە تەمەنی ٧٧ ساڵی کۆچی دوایی بکات و لە یارییەکە خۆی بەدەستەوە بدات و لە شاری "Arles"ی فەڕەنسی بە خاکی بسپێرن.
ئیتر لەمەودوا ئەگەر گرەویشمان کرد، با لەبیرمان بێت گرەوەکەمان لەبارەی تەمەن و مردنەوە نەبێت.


4 مانگ پێشتر - May 17 2017 10:28AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123