هەمەڕەنگ

چەند وێنەیەکی دەگمەنی ساتی دروستکردنی ھەندێک لە شوێنەوارە گەشتیاریەکانی جیھان


چەند وێنەیەکی دەگمەنی ساتی دروستکردنی ھەندێک لە شوێنەوارە گەشتیاریەکانی جیھان

چەند وێنەیەکی دەگمەنی ساتی دروستکردنی ھەندێک لە شوێنەوارە گەشتیاریەکانی جیھان وەک بورجی ئیڤڵ و پەیکەری ئازادی :


١-کۆشکی سپی:

 لەیەکێک لە وێنەکاندا دیمەنی دروستکردنی کۆشکی سپی پیشان دەدات،کەیەکێکە لە گرنگترین و سەرەکیترین بارەگاکانی سەرۆکایەتی لە جیھاندا،بەتایبەتیش ئەو باڵەخانەی بە ھۆبەی ڕۆژئاوا ناسراوە و لە ئێستادا (ژوری سەرۆک،ھۆڵی کۆنگرەکان،ناوەندی ھەواڵگری،ھۆڵی ڕۆزفلد بۆ چاوپێکەوتنەکان) لەخۆ دەگرێت.

٢-پردی مانھاتن:

یەکێکە لە پردە گەورەکانی وڵاتی ئەمریکا، کە بەیەکێک لە گەورەترین پردەکانی ئەمریکا دادەندرێت و لەساڵی 1901 دەستکرا بە دروستکردنی و لە ساڵی 1912 دا دروستکردنەکەی تەواوبووە.

٣-پەیکەری لینکۆڵنی یادەوەری:

کە بۆ شانزەھەمین سەرۆکی کۆچکردوی ئەمریکا ئەبراھام لینکۆڵن  دروستکراوە،ڕێژەیەکی زۆر کەرەستە لە دروستکردنیدا بەکارھێندرا و دروستکردنەکەشی ماوەیەکی زۆری خایاند بەجۆرێک لە ساڵی 1901 دەستکرا بە دروستکردنی و لە ساڵی 1922 دا تەواو بوو.

٤-بورجی چاودێری:

ئەم بورجە تایبەتە بە پێشەنگا جیھانیەکان و لە شاری واشنتنە ،لە ساڵی 1962 دا دروستکردنی ئەم بورجە کۆتای ھات.

٥-تاوەری ناوەندی بازرگانی جیھانی:

یەکێک لە وێنەکان مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1970، دروستکردنی ئەم تاوەرە لە ساڵی 1973 دا تەواو بووە.

٦-پەیکەری ئازادی:

 ئەم پەیکەرە لە ساڵی 1875 دەستکراوە بە دروستکردنی و لە ساڵی 1886 دروستکردنەکەی تەواو بوووە.

٧-بورجی ئیڤڵ:

بورجی ئیڤڵ کە بەیەکێک لە شوێنە گەشتیاریەکانی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دادەندرێت لە ساڵی 1887 دەستکرا بە دروستکردنی و لە ساڵی 1889دروستکردنی تەواو بوو.


6 مانگ پێشتر - May 17 2017 11:01AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123