تەندروستی

توێژینەوەیەك : ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ لەسەر شاشەی مۆبایل دەمێنێتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی ئوسترالی دەریدەخات کە ڕەنگە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی مانگێك لەسەر ڕووی دراو و شاشەی مۆبایل بمێنێتەوە . توێژینەوەیەکی سەنتەری پزیشکی ئوسترالی بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان دەریدەخات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەنگە بتوانێت بۆماوەی نزیکەی مانگێك لەسەر دراو و شاشەی مۆبایل و کەل و پەلی دروستکراو لە ستیل بمێنێتەوە . توێژینەوەکە لە گۆڤاری "Virology Journal " بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە ئەگەر شاشەی مۆبایل لە پلەیەکی گەرمی بەرزدا نەبێت و بە ماددەی پاککەرە پاک نەکرێتەوە ئەوا ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەنگە بتوانێت بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ لەسەری بمێنێتەوە . پسپۆڕانی بەشدار لە توێژینەوەکەدا ئەوەیان خستۆتە ڕوو کە پێویستیان بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاترە بۆ سەلماندنی ماوەی مانەوەی ڤایرۆسەکە لەسەر ئەو ڕووانە، بەڵام ئەگەر شاشەی مۆبایل بە بەباشی پاك نەکرێتەوە هۆکارێکی سەرەکی گواستنەوەی ڤایرۆس و میکرۆبە .