ئەو ئامێرەی کە لە ساڵی 1940دا داهێنراوە "مایکرۆ وەیڤ" کە ئێستا یەکێکە لە پێویستییە سەرەکییەکانی چێشتخانەی ماڵەکان و لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکار دەهێنرێت
هەرچەندە کاری چێشتلێنەرانی ئاسان کردووە، بەسوودە بۆ خێراتر گەرمکردنەوەی خواردنە ئامادەکراوەکان و نەخواردنی بە ساردی بەڵام هەندێک خۆراک گەرمکردنەوەی بەم ئامێرە زیانبەخشەو پێویستە خۆمانی لێ بەدوور بگرین
ماڵپەڕی "برایت ساید" لیستی حەوت جۆر خۆراکی بڵاوکردۆتەوە کە نابێت بە مایکرۆ دووبارە گەرم بکرێنەوە و هۆشداری دەدات لەبارەی زیانەکانی، ئەوانیش:
1.هێلکەی کوڵاو
2.گێزەر
3.گۆشتی ئامادەکراو وەک (سۆسج، ماسی قوتوو..هتد)
4.ئاو
5.بیبەری توون
6.مریشک
7.تەماتە و دۆشاوی تەماتە