تەندروستی

کەش و هەوا بە حەوت شێوەی جیاواز کاریگەری لەسەر جەستە دادەنێت

توێژەرانی کۆمەڵایەتی دەڵێن "مانەوە لە تاریکی دا مێشک بەهێز دەکات، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی باشتر تەرکیز بکەین و قوڵتر بیر بکەینەوە"، مێشکمان لە کەشی هەور و باراندا باشتر کار دەکات وەک لە ڕۆژانی خۆر هەتاو

ئەمانە هەمووی کاریگەریە باشەکانی کەش و هەوایە لەسەر جەستە و دەروونی مرۆڤ، بەڵام هەندێک جار کەش و هەوا کاریگەری نەرێنیش لەسەر جەستەمان دادەنێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" هەندێک لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی وەرزەکان و کەش و هەوا لەسەر جەستە بڵاودەکاتەوە کە ئەمانەن:

1.ڕەنگە دەستەکانت بئاوسێت

2.ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات

کەشی سارد و سەرما وا دەکات دڵ بە قورستر کاربکات بۆ ئەوەی جەستە بە گەرمی بهێڵێتەوە چونکە دەبێتە هۆی تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان و نەگەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ دڵ

3.کەشی سارد دووچاری کێشەکانی پێستمان دەکات

کاتێک کەش و هەوا سارد دەبێت ڕادەی شێ لە هەوادا کەمدەبێتەوە، پێست دووچاری وشکبوونەوە و قڵیشان دەبێت

4.قژ و نینۆکەکان لاواز دەبێت

لە زستان دا قژ و نینۆکەکان دووچاری هەمان کێشە دەبن، خوێنبەرەکان تەسک دەبنەوە و ئۆکسجین و ماددە خۆراکییە پێویستەکان کەمتردەگەنە ئەندامەکانی جەستە

5.ڕەنگە توشی ئازاری جومگەکان ببیت

6.هەستیاریت زیاد دەکات

گۆڕانی کەش و هەوا کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە دادەنێت کە هەستیاری وەرزیان هەیە و دەبێتە هۆی ئەوەی ئاو بە چاویانا بێتە خوار لە کاتی باران و سەرمادا ئاو بە لوتیاندا دێتە خوار و پەتا وەرزییەکان دەگرن

7. کێشەی کەمی ڤیتامین دی دروست دەبێت

یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ڤیتامین دی تیشکی خۆرە، وەرزی سەرما  ڕۆژەکانی دەرکەوتنی خۆر کەمدەکاتەوە خەڵکی ناچار دەبن زیاتر لە ماڵەوە بمێننەوە و بەرکەوتنی تیشکی خۆریان کەم دەبێت