هەمەڕەنگ

منداڵێک پاشماوەی دایناسۆرێک دەدۆزێتەوە کە مێژووەکەی بۆ 69 میلیۆن ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە

نەیتن ڕوشکن خەونی بووە ببێت بە ئاسەوارناس، ئەم منداڵە تەمەن 12 ساڵە لەم تەمەنە بچووکەدا دۆزینەوەیەکی بێ وێنەی ئەنجام دا

هاوینی ئەمساڵ لە کاتی شاخەوانیدا لەگەڵ باوکی لە کەنداڵی "هۆرسشوو" پاشماوەی دایناسۆرێکی دۆزیەوە کە نیوە دیار و نیوە داپۆشراو بوو بە خاک و خۆڵ

روسکی دەڵێت " ئەو زۆر جوان سەرسوڕهێنەرە کە شتێک بدۆزیتەوە کە وەک ڕاستی وایە وەک ئەوەی دایناسۆرێکی ڕاستەقینە و دۆزیبێتەوە، ئەمە بۆ ماوەیەکی زۆرە خەونی من بووە"

بەپێی بڵاکراوەی لیژنەی پاراستنی سامانە سروشتییەکانی کەنەدا ئێسکە پەیکەری ئەم دایناسۆرە مێژووەکەی بۆ 69 میلیۆن ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە