تەندروستی

حەوت خوی ناتەندروستی ڕۆژانە کە دەبنە ھۆی لەناوچوونی گورچیلەکان


گورچیلە بەر پرسە لە زۆر کاری گرنگ لە لەشی مرۆڤدا، گرنگی نەدان بە تەندروستی گورچیلەکان  ھۆکارە بۆ توشبوونی مرۆڤ بە زۆر نەخۆشی لەوانەش نەخۆشی شێرپەنجە.

لێرەشدا ئاماژە بە حەوت خوی ناتەندروستی ڕۆژانە دەکەین کە دەبنە ھۆی لەناوچوونی گورچیلەکان:


١-زۆر خواردنی خۆراکی سوێرکراو: ھۆکارێکن بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.

٢-زۆر بەکارھێنانی (ئازار شکێنەکان):

پەستانێکی زۆر لەسەر گورچیلە دروستدەکەن و دەبنە ھۆی لە ناوچوونی گورچیلە و جگەر.

٣-خواردنی خواردنەوە گازیەکان بە شێوەیەکی بەردەوام،ئەمانەش کاریگەری خراپان لەسەر گورچیلەکان ھەیە.

٤-زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی کە شەکر لە پێکھاتەیاندایە و کالۆریشیان بەرزە ،خۆراکە دروستکراوەکان ھۆکارێکن بۆ ھیلاکی گورچیلە و دروستکردنی گرفت بۆ کارەکانی.

٥-کەم خواردنەوەی ئاو:

دەبنە ھۆی کەمبوونەوەی خوێ و چەند مادەیەکی دیکە لەلەشدا و دروستبوونی بەردی گورچیلە.

٦-خواردنەوەی چاو و قاوە، کافاین ھۆکارێکە بۆ زیادبوونی پەستانی خوێن و دروستکردنی پەستان لەسەر گورچیلەکان.  


هەفتە پێشتر - May 18 2017 3:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12