هەمەڕەنگ

گرانترین شلەکانی جیھان بناسە


 سەرەڕای ئەوەی ئەم شلانە نە لە دروستکردنی ئاڵتون و نە لە دروستکردنی خشڵی گرانبەھادا بەکارناھێندرێت بەڵام بە نرخێکی بەرز لە جیھاندا دەفرۆشرێن ئەوانیش:

١-ژەھری دووپشک:

ھەموو دووپشکێک بەوە ناسراوە ژەھرێکی مەترسیداری ھەیە بۆ لەناوبردنی دوژمنەکەی،بەھۆی ئەو پڕۆتینەشەوە کە تێیدایەتی دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی ھەوکردنی ڕیخۆڵە ، جومگە ، ڕەقبوون سودی لێوەربگیرێت،نرخی یەک لیتریش لەم ژەھرە زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری پێویستە.

٢-ژەھری کوبرا:

دادەندرێت بە بەھێزترین ژەھری زیندەوەر کە پڕۆتینێکی خامی تێدایە کە دەتواندرێت لە شکاندنی ئازاردا سودی لێوەربگیرێت کە بیست ئەوەندە لە مادەی مۆرفینی بێھۆشکەر بەھێزترە،نرخی یەک لیتر لەم ژەھرەش 40400 $ .

٣-مادەی (GHB) :

ئەم مادەیە لە سڕکردنی نەشتەرگەریدا بەکاردەھێندرێت،ھەندێک لایەنی خراپیشی ھەیە وەک دڵ تێکەڵھات و نەمانی ھۆش،نرخی یەک لیتریشی 660$ .

٤- مرەکەبی ڕەشی چاپکردن:

ھەندێک کەس لای وایە گرانی چاپکردن دەگەڕێتەوە بۆ کرداری چاپەکە ،بەڵام ئەم گرانیە بەھۆی ئەو مرەکەبە ڕەشەوەیە کە لە چاپکردنەکەدا بەکاردێت بەجۆرێک نرخی یەک شوشەی بچوک لەم مرەکەبە 720$.

٥-جیوە:

بەھۆی قورسی دەرھێنانی جیوە لەناو زەویدا تێچوی زۆرە،پاش دەرھێنانی شلەیەکی ڕون لێیدەردەھێندرێت کە لە چارەسەری کیمیایدا بەکاردەھێندرێت،نرخی یەک لیتر لەم جیوەیەش 900$.

٦-ئەنسۆلین:

لەگەڵ ئەوەی ھۆڕمۆنی لەش ھەڵدەستێت بە دەردانی بەڵام لە کاتی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کە دەبێتە ھۆی دەرنەدان یاخود کەم دەردانی ئەنسۆلین،لەم کاتەدا کەسی نەخۆش پێویستی بە پڕکردنەوەی ئەو ڕێژە کەمەیە لە ئەنسۆلین و نرخەکەشی 3900 -26400$ .

٧-خوێنی قڕژاڵی دەریای شین :
بەھۆی بوونی مادەی ھیمۆسیانین تێیدا کە وایکردوە خوێنەکە ڕەنگی شین بێت بەمەش ڕێژەی ھیمۆگلۆبینەکە دەشاردرێتەوە ئەمەش بەسودە بۆ دۆزینەوەی ژەھری ناوەکی بەکتریایی لە زۆر بواری پزیشکیدا،نرخی یەک لیتریشی 15850$ .

٨-خوێنی مرۆڤ:

لەگەڵ ئەوەی ھەزارەھا بانكی بەخشینی خوێن لە جیھاندا ھەیە و ھەزارەھا کەس لە جیھاندا خوێن دەبەخشێت بەڵام بەھۆی بەکارھێنانی لە نەشتەرگەریدا دادەندرێت بە یەکێک لە گرانترین شلەکان لە جیھاندا. 

لە کاتی وەرگرتنی خوێنیشدا ئەو کەسەی خوێنی لێوەردەگیرێت پلازما و خڕۆکی سوری خوێنیشی لێوەردەگیرێت ،نرخی یەک لیتریش لە خوێنی مرۆڤ 400 $.



2 مانگ پێشتر - May 21 2017 1:07PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12