ئالۆڤێرا به رووهكى نهمرى ناسراوه، درهختێكى ههمیشه سهوزه چهندان سوودى تهندروستى ههیه بۆ لهش و پێست باشتر دهكات
دەتوانرێت لە دروستکردنی چەندین ماسکی جیاوازدا بەکاربهێنرێت، بە تایبەت خانمان بۆ باشترکردنی پێست و قژیان بەکاری بهێنن
پێگەی "هێڵس پڵەس" چەند ڕێگایەکی جیاوازی بەکارهێنانی ئەم ڕووەکەی خستۆتە ڕوو کە ڕەنگە بەم شێوازە سوودێکی زیاتری هەبێت
ئالۆڤێرا سوڕی خوێن چالاکتر دەکات و باشتر خوێن دەچێت بۆ خانەکانی پێستی سەر ئەمەش وا دەکات گەشەی قژ زیاد بکات و نەرمیەکی زیاتر بدات بە قژ
ماسکێک بە ئالۆڤێرا بۆ قژ:
-ئاوی یەک لیمۆ لەگەڵ ¼ کوپ جێڵی ئالۆڤێرا و 3-5 دڵۆپ ڕۆنی زەیتی زەیتوون یان زەیتی گوێزی هیندی تێکەڵ بکە، پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکە
-قژت بە پاکی بشۆ و بە تەڕی و شێداری بیهێڵەرەوە و گیراوەکەی لێبدە لە پێستی سەر و تاڵە قژەکان، گیراوەکە بۆ ماوەی پێنج دەقە بە قژتەوە بهێڵەرەوە پاشان بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ
ئالۆڤێرا بۆ پێست:
ئالۆڤێرا سیفەتی دژە میکرۆبی هەیە و دروستبوونی زیپکە لەسەر پێست کەمدەکاتەوە
دوو کەوچک هەنگوین، یەک کەوچک ئالۆڤێرا لەگەڵ ¼ کەوچک دارچینی تێکەڵ بکە، پاش تێکەڵکردنی هەموو پێکهاتەکان گیراوەکە بە باشی لە دەموچاوت بدە
بۆ ماوەی 5-10 دەقە بە ڕوخسارتەوە بیهێڵەرەوە و پاشان بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ، ئالۆڤێرا وا دەکات پیربوونی پێستی ڕوخسارت هێواشتر بێت و دوا بکەوێت بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی سی و دی و بێتا کارۆتین لەم ڕووەکەدا