تەندروستی

حەوت نیشانە کە دەری دەخات کێشەی ڕیخۆڵەکانت هەیە

ڕیخۆڵەکان و کۆئەندامی هەرس بە گشتی بەرپرسی یەکەمن لە چۆنێتی گواستنەوەی ماددە خۆراکییەکان بۆ جەستەو فرێدانە دەرەوەی پاشماوەکان و ماددە ژەهراوی و زیانبەخشەکان

دروستبوونی هەر کێشەیەک لە ڕیخۆڵەکاندا تەندروستی تەواوی جەستە دەخاتە مەترسییەوە و مرۆڤ دووچاری ئازار و نائارامی دەکات

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکی تەندروستی دا باس لە پێنج نیشانە دەکات کە ئاماژەن بۆ بوونی کێشە لە ڕیخۆڵەکان دا

ئەوانیش:

1.زیادبوونی قژ هەڵوەرین و دروستبوونی پەڵەی کەچەڵی لە سەردا

2. زیادبوونی کێشی لەش و شلبوونەوەی جەستە

3.هەستیاری بەرامبەر هەندێک خۆراک بەتایبەت گەنم و ئەو خواردنانەی کاربۆهیدراتیان تێدایە

4.ناتوانیت بە باشی بخەویت

5.توشبوون بە هەستیاری و کێشەکانی پێست