ئەو کەسانەی بەدەست قەڵەوی و زیادی کێشی لەشەوە دەناڵێنن ڕەنگە زۆر ڕێگەی جیاوازیان تاقی کردبێتەوە بۆ دابەزاندنی کێشیان، هەر لە ڕێکخستنی سیستمی خۆراک، وەرزشکردن و چەندین ڕێگای دیکە
بەشێک لە ڕێگەکانی کێش دابەزاندن ئەگەرچی ڕەنگە یارمەتیدەر بووبێت و کاریگەری هەبوبێت بەڵام زۆرجار ناتەندروستە و دووچاری کێشەی تەندروستیترت دەکات
پێگەی "هێڵس پڵەس" لەبارەی دابەزاندنی کێشی لەشەوە چەند هەنگاوێکی خستۆتە ڕوو کە بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بە شێوازێکی تەندروست ئەوانیش:
1.زوو لەخەو هەستان لە بەیانیاندا
2.هەموو دوو سەعات جارێک پێنج دەقە بە پێ بڕۆ
3.زیاتر ددانەکانت بشۆ
شتنی ددانەکان و نەهێشتنەوەی پاشماوەی خۆراک لەنێو دەمدا وا دەکات پەیوەندی نێوان ئارەزووی خواردن و مێشک بوەستێت و میشک ئەو ئاماژەیە وەردەگرێت کە کاتی خواردن تەواو بووە
4.با هەمیشە خەوت تەواو بێت و لە هەشت سەعات کەمتر نەبێت
5.بۆنکردنی مۆز، سێو و نەعنا ئەمە وەک فێڵکردنێکە لە مێشک کە وا دەکات مێشک ئەو ئاماژەیە وەربگرێت کە خواردنێکت خواردووە
6.خۆت بەدوور بگرە لە خواردنە سپییەکان وەک ئارد و برنج و شەکر کە ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتیان تێدایە و ئاستی شەکری خوێن زیاد دەکات و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش