هەمەڕەنگ

دایکێکی تەمەن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی ھەیە


ژنێکی ئۆگەندی ٣٨ منداڵی بووە، لە ھەمووی سەیرتر خۆی تەمەنی ٣٧ ساڵە، بەسەرھاتی ئەم ژنە چۆنە؟
مریم نباتانزی ھەموو منداڵەکانی لە ماڵەکەی خۆی بویەتی، تەنھا منداڵی کۆتایی نەبێت کە تەمەنی ئێستا ٤ مانگە لەڕێی نەشتەرگەرییەوە بوویەتی.
ئەم دایکە، ٦ جار مندالی دوانەی بووە، ٤ جار سیانەی بووە، ٣ جار چوارەی بووە.
١٠ کچ و ٢٨ کوڕی ھەیە، کوڕە گەورەکەی تەمەنی ٢٣ ساڵە، بچوکترین منداڵیشی ٤ مانگە.
ئەو دایکە رایگەیاندووە، ساڵی ١٩٩٣ لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا شووی کردووە بەپیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ، تەنانەت نەیزانیوە ھاوسەرگیریش ئەکات، وەک خۆی دەڵێت چەند پیاوێک ھاتنە ماڵی باوکم، دواتر لەگەڵ ژنی مامەکەم ڕۆیشتین وام زانی بۆ شوێنێک ئەچین، بەڵام شوێنەکە ماڵی مێردەکەم بوو.
ئەو ژنە بۆ ئەوەی منداڵی زیاتری نەبێت منداڵدانی لەناوەوە بڕیوە ئێستا.



4 مانگ پێشتر - May 23 2017 9:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123