هەمەڕەنگ

شای ھۆڵەندا کارە نھێنیەکەی ئاشکرا دەکات


شای ھۆڵەندا ئەو کارە نھێنیەی ئاشکراکرد کە لە دوای بوون بە شای وڵات بەردەوام بوە لە ئەنجامدانی بێئەوەی ئەندامانی خێزانەکەی بزانن.

کارە نھێنیەکەی "Wilhelm Alexander"ی شای ھۆڵەندا یاریدەدەری فڕۆکەوانیە لە کۆمپانیای "KLM" بۆ ماوەی بیست و یەک ساڵە  بەبەردەوامی ئەم کارە ئەنجامدەدات تا وەرگرتنی پادشایەتی و لە دوای وەرگرتنیشی ھەر بەردەوام بووە لە ئەنجامدانی ،مانگانەش بەشداری دوو گەشتی فڕۆکەوانی کردوە و بێئەوەی کەس بزانێت کە ئەمە شای وڵاتە.

سەرەڕای ئەمانەش بە دەنگی خۆی سەرنشینانی ناو فڕۆکەکەی ئاگادارکردۆتەوە لە بارودۆخی کەش و ھەواو و کاتی پێشبینیکراوی نیشتنەوەی فڕۆکە. 

لە تواناشیدایە فڕۆکەی فۆکۆی مامناوەند لێبخوڕێت ئەم فڕۆکەیە کەسە سەرمایەدار و بەناوبانگەکان بەکاری دەھێنن.

لەگەڵ ئەمانەشدا ھەڵگری مۆڵەتی لێخوڕینی فڕۆکەیە، مەشق بە فڕۆکەی بیونگ 737 دەکات.

"Wilhelm Alexander" لە ئێستادا تەمەنی 50 ساڵە و لە ساڵی 2013 وە بووە بە پاشای وڵات.


4 مانگ پێشتر - May 24 2017 10:27AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123