تەندروستی

شەش نیشانە کە ئاماژەن بۆ ئەوەی زیاد لە پێویست شەکرت خواردووە

زۆرێک لە خەڵکی ئارەزووی شیرینی و خواردنە شیرینەکان دەکەن بە تایبەت لە کاتی برسێتی دا کە دەتەوێت ئەو جۆرە لە کێك و شیرینییە بخۆی کە ئارەزووی ئەکەی

 

بەڵام ڕەنگە دەرەنجامی زۆر شیرینی خواردن لە ماوەیەکی کەمدا دووچاری چەندین کێشەی تەندروستی ئاڵۆز و مەترسیدارت بکات

ماڵپەڕی"برایت ساید" لە بابەتێکی تەندروستیدا باس لە چەند نیشانەیەک دەکات کە ئاماژەن بۆ زیادەڕەوی کردن لە خواردنی شیرینیدا ئەوانیش:

1.ئازاری جومگە و ماسولکەکان

2.دروستبوونی زیپکەی ژێر پێست و تێکدانی ڕووخسار

3.زیادبوونی کێشی لەش

4.کلۆربوون و لاوازبوونی ددانەکان

5.زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە پەتا و سەرما بەهۆی لاوازکردنی سیستمی بەرگری لەش

6.هەستکردن بە دڵتێکهەڵاتن

بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێژەی شەکری پێویست لە ڕۆژێکدا دەبێت ڕێژەی ٪10ی وزەی لەش پێکبهێنێت، ئەمەش دەکاتە نزیکەی حەوت کەوچکی چا شەکر