هەمەڕەنگ

ئەو پیاوەی شکستی بەنەخۆشی شێرپەنجە ھێنا


"ستاماتیس مورایتس" ناوی پیاوێکی یۆنانیە کە لە ساڵی ١٩٧٦ دا پزیشکەکان پێیان وت کە تووشبوی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکانە و تەنھا ٦ مانگی ماوە لە ژیاندا ، بەڵام "مورایتس" باوەری بە قسەی پزیشکەکانی وڵاتـەکەی نەکرد و رووی لە ئەمریکا کرد بەڵام دووبارە ھەمان زانیاریان لەبارەی تەندروستییەوە پێ ووت.
"مورایتس" بریاریدا لەبەردەم نەخۆشییەکەیدا شکست نەھێنێ و خۆی سەرقاڵ کرد بە باخچەکی نزیک ماڵەکەیان کە بەردەوام رووی لێ دەرکرد و تەنھا کاتی خەو دەچووەوە ماڵەوە ، دوای تێپەربوونی چەند ساڵێک "مورایتس" ڕووی لە نەخۆشخانە کردەوە بۆ ئەوەی دووبارە پشکنین بکات ، بەڵام بینی پزیشکەکانی گیانیان لەدەستداوە و کە دووبارەش پشکنینی بۆ کرایەوە دەرکەوت کە نەخۆشییەکەی تێپەراندووە ، لەساڵی ٢٠١٤ دا "مورایتس" تەمەنی گەیشتە ١٠٣ ساڵ. 




4 مانگ پێشتر - May 24 2017 10:32AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123