ئەمریکا زۆرترین ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ڕۆژێکدا تۆمارکرد، کە ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو بوو 88،251 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرا
ئەمەش زیاتر بوو لە حاڵەتە تۆمارکراوەکانی هەر ڕۆژێکی دیکە لە یەکەم ڕۆژی یەکەم حاڵەتی تۆمارکراوەوە کە ڕۆژی 21ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بوو
لەلایەکیترەوە حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە لە هەزار کەس لە ڕۆژێکدا نزیک بۆتەوە بەجۆرێک ڕۆژی پێنجشەممە 971 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، بەمەش کۆی حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتە زیاتر لە 229 هەزار کەس
ئەمە لەگەڵ ئەوەی لە هەفتەکەدا 500 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە بەرزترین ئاستە لە هەفتەیەکدا تۆمارکرابێت لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە
لە ئێستادا کۆی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا 9 میلیۆن کەسی تێپەڕاندووە و حاڵەتەکانی توشبوون لە سەرجەم ویلایەتەکان ڕوو لە زیادبوونە