هەمەڕەنگ

پەیکەری "کلکی نەهەنگ" شەمەندەفەرێک لە کەوتنە خوارەوە ڕزگار دەکات

ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە شەمەندەفەرێکی میترۆ لە هۆڵەداندا لە ڕێڕەوەکەی خۆی لا دەدات و بە پەیکەرێک دەگیرسێتەوە

ماڵپەڕی"فرانس 24" وێنەیەکی شەمەندەفەرەکەی بڵاوکردۆتەوە تێیدا دەردەکەوێت کە چۆن بەربەستەکەی تێپەڕاندووە بەڵام خۆشبەختانە بە پەیکەرەکە گیرساوەتەوە و کارەسات ڕووی نەداوە

شۆفێری شەمەندەفەرەکە کە تەنها کەس بووە لەو بەشەدا کە لەسەر پەیکەرەکەیە هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە لەو ڕوداوەدا کە لە شاری ڕۆتردامی هۆڵەندا ڕوویداوە

نزیکەی 10 مەتری شەمەندەفەرەکە لە ڕێگاکە تێپەڕبووە و لەسەر ئەو پەیکەرەیە کە لەنێو ئاوەکەدایە کە پێی دەڵێن " بە کلکی نەهەنگەکە ڕزگار کرا"

ئەم پەیکەرە نزیکەی 20 ساڵ بەر لە ئێستا دروستکراوە لەنێو ئەو پارکەدا کە لە بەشێکیدا ڕێڕەوی شەمەندەفەر هەیە

لەئێستدا تیمێک لە لێکۆڵەران کە لەنێویاندا تەلارسازانی پەیکەر هەیە سەرقاڵی لابردنی شەمەندەفەرەکەن، هەرچەندە بەهۆی ئەوەی دەوروبەری ئاوە لابردنی ئەرکێکی ئاسان نییە