هەمەڕەنگ

کورترین و درێژترین ماوەی ڕۆژو گرتن لە جیھاندا


لەگەڵ ھاتنی مانگی ڕەمەزاندا موسوڵمانان لەسەرتاسەری جیھاندا ئامادەکاری دەکەن بۆ گرتنی ئەو مانگە پیرۆزە،گرتنی ڕۆژوش لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە ماوەکەی دەگۆڕێت بەجۆرێک لە ھەندێک وڵات ماوەی ڕۆژوگرتن 10 کاتژمێرە و لە ھەندێک شوێنی دیکەش ماوەکەی  21 کاتژمێرە.

درێژترین ماوەی ڕۆژو گرتن لە وڵاتانی عەرەبی وڵاتی جەزائیرە کە 16 کاتژمێر و 44 خولەکەو کورترین وڵاتی عەرەبی ماوەی ڕۆژوگرتن تێیدا وڵاتی سۆماڵە کە 13 کاتژمێرە.

موسڵمانان لە وڵاتانی ئەسکەندەرنافیا زیاتر لە 20 کاتژمێر بەڕۆژدەبن،لەھەریەکە لە وڵاتانی سوید ،نەرویج،فنلەنداش موسوڵمانان نزیکەی ٢٠ کاتژمێرو نیو بەڕۆژو دەبن.
 
چونکە ڕۆژ ون نابێت بۆ چەند خولەکێک نەبێت لە ھەندێک شوێنیش خۆر ھەر ون نابێت وەک شاری کیرۆنا لە سوید.

بە گشتیش ماوەی ڕۆژوگرتن لە سەرتاسەری جیھاندا 10 بۆ 21  کاتژمێرە و کەمترین ماوەی ڕۆژوگرتنیش لە جیھاندا  10 کاتژمێرە بە دیاریکراویش لە ئەمریکای باشورە ، زۆرترین ماوەی ڕۆژو گرتیش 21 کاتژمێرە بەدیاریکراوی لە بەشی باکوری ئەوروپایە.

وە کاتی ڕۆژوگرتنیش لە ھەندَک وڵات بەم شێوەیەیە:

ئەردەن 15.58 کاتژمێرە.
ریاز 15.12  کاتژمێرە.
دیمەشق 16.10 کاتژمێرە.
بەیروت 16.10 کاتژمێرە.
خەرتوم 14.31 کاتژمێرە.
کوەیت 15.40 کاتژمێرە.
مەنامە 15.21 کاتژمێرە.
مەسقەت 15.06 کاتژمێرە.
قاھیرە 15.51  کاتژمێرە.
نەرویژ 19 کاتژمێرە.
بەریتانیا 18 کاتژمێر.
کەندا 17  کاتژمێر بە نزیکەی.

ئەنگۆلا 12  کاتژمێر.
ئوستورالیا 11  کاتژمێر






مانگ پێشتر - May 28 2017 2:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12