تەندروستی

پێیەکانت بە نەرمی بهێڵەرەوە بە ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانە


لەپێکردنی پێڵاو بۆ ماوەیەکی زۆر و بەتایبەت لە کاتی گەرماو ئارەقکردنەوەدا زیان بە تەندروستی پێیەکان دەگەیەنێت ئەمە لەگەڵ زۆر تەڕکردنی قاچ و ڕۆیشتنی زۆر لەسەر ئەرزی ڕووت کە دەبێتە هۆی قڵیشانی پێیەکان و مانەوەی پێستی مردوو

وەک هەر بەشێکیتری جەستە خزمەتکردنی پیێەکان بە بەکارهێنانی هەندێک ماددە و مەڵهەمی تایبەت کارێکی گرنگە

ماڵپەڕی "هێڵس پڵەس" لە کورتە ڤیدیۆیەکدا سێ ڕێگەی پاککردنەوەی پێیەکانی خستۆتە ڕوو کە وا دەکات پێیەکانت بە نەرمی بمێنێتەوە

 

-هەویری ددان

بۆ ڕزگاربون لەو بلۆقانەی بەهۆی پێڵاوەوە دروست دەبێت، کەمێک هەویری ددان بدە لە شوێنی بلۆقەکە و بۆ ماوەی دوو سەعات بیهێڵەرەوە و پاشان بە پارچە پەڕۆیەکی پاکی تەڕ بیسڕە، ئەم کارە ڕۆژی دوو جار دووبارە بکەرەوە وا دەکات ڕزگارت ببێت لە بلۆقەکان و پێیەکانت نەرم دەبێت

 

-ڤازلین

بۆ ڕزگاربوون لە پێست هەڵدانی پێیەکان شەوانە پێش چوونە نێو جێگای نوستن ڤازلینی لێبدە و گۆرەوی لەپێ بکە، کاتێک بەیانی لەخەو هەستای پێستە مردووە زبرەکەی لێبکەرەوە تا هەست بە نەرمی پێیەکانت دەکەیت

 

- مۆز

مۆز بە سوودە بۆ ڕزگاربوون لە وشکبوونەوە و قڵیشانی پێیەکان بەهۆی بوونی "ئەمینۆ ئەسید" لە پێکهاتەیدا، دوو مۆز ورد بکە و بۆ ماوەی 20 دەقە بیدە لە پێیەکانت پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆ ئەمە وا دەکات ڕزگارت بێت لە قڵیشان و زبر بوونی پێیەکان

 

-گیراوەیەکی تایبەت

چوار کوپ شیر، دوو کەوچک بەیکین سۆدە لەگەڵ چەند دڵۆپێک ڕۆنی لاڤێندەر تێکەڵ بکە، قاچەکانت بۆ ماوەی 10 دەقە لەم گیراوەیەدا بهێڵەرەوە و هەفتەی دوو جار ئەم کارە دووبارە بکەرەوە



3 هەفتە پێشتر - Nov 4 2020 6:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر